Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی: یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازار پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ 50هەمین ساڵیادی رێککەوتنی 11ـی ئازارە.

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "پەنجا ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا تێدەپەڕێت. ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. خۆڕاگریی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵك، ڕژێمی ناچار كرد بۆ یەكەم جار مافەكانی گەلەكەمان بە ڕەسمی بناسێت "