Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دانیشتنی سبه‌ی پەرلەمانی عێراق دواخرا

به‌غدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێ، کە دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بە مەبەستی دەنگدان بە کابینەی عەلاوی لەبەر ئەوە دواخراوە، هەتا سەرجەم لایەنەکان کۆک بن لەسەر کابینەکەی.

دکتۆر ڤیان سەبری لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرەتا وا بڕیار بوو سبه‌ی دوو شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پرسی دەنگدان بە کابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی کۆببێتەوە، بەڵام دواخراوە.

ناوبرا هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە، کە لایەنەکان لە نێوخۆیاندا کۆک نین لەسەر چۆنییەتی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان لە لایەن عەلاوییەوە، ئەوەش هۆکاری دواختسنی بووە، تا ئەوکاتەی سەرجەم لایەنەکان کۆک دەبن و دەگەنە رێککەوتن، بەڵام ئاماژەی بە وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە نەدا.

 

خێڵان بەختیار