Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر د.حەمید ئاكرەیی

بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(د.حەمید ئاكرەیی)

  خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ و کادیری دیاری پارتیمان(د.حەمید ئاكرەیی)، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و تەواوی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، شەریكی خەم و پەژارەتانین.
 
هەڤاڵ(د.حەمید ئاكرەیی) پێشمەرگەی دێرین و كادیرێكی چالاک و ناسراوی پارتیمان بوو، لە قۆناغەكانی خەباتی رزگاریخوازیماندا رۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە  و كەسایەتیەكی بەرچاو و نیشتیمانپەروەر بوو، هەروەها لە بواری گەیاندن و تەكنەلۆجیای گەیاندندا بۆ ماوەی(35)ساڵ كاری كردووە وەك ئەندازیارێكی بەتوانا و شارەزا لە بەجێگەیاندنی كار و ئەركەكانی و خزمەتێکی زۆریشی بە راگەیاندنی پارتیمان بە تایبەتی رادیۆی دەنگی کوردستان کردوە. خوالێخۆشبوو چەندین بەرپرسیاریەتی حزبی و حكومی پێ سپێردراوە و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە بەجێی گەیاندوون، بۆیە لەدەستانی ئەو تێكۆشەرە كۆستێكی دیكەیە بۆ پارتیمان و هەڤاڵانی.
ئومێدەوارین هاوخەمیی هاوسەنگەر و دۆست و ئازیزانی هەڤاڵی كۆچكردوو مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوەوگشت لایەك بێت.

جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
22/2/2020