Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

موسا ئەحمەد: لە ناکاو هه‌ریری ده‌ركه‌وت.. جانۆ: كۆتا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوو

هەولێر-KDP.info- کادیرانی ئەوکاتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، باس لە رۆڵ و کاریگەریی شەهید فەرەنسۆ هەریری دەکەن، پێیانوایە کە ئێستاش پێویستیان بە ئامۆژگارییەکانی ناوبراو هەیەدەشڵێن، ھەریری لە ئەزمووندا بەتەمەن بوو، بەڵام لە رۆحییەتدا زۆر گەنج بوو.

موسا ئەحمەد كادیری ئه‌وسای یه‌كێتی قوتابیان و سەرۆکی ئێستای دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی کەسایەتی و رۆڵی شەهید فەرەنسۆ هەریری دەکات و ، بە کەسایەتییەکی کاریگەر ناوی دەبات، بە تایبەت لەو بوارانەی لە رابردوودا کاری تێدا کردوون، هەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاوان وەک نموونە دێنێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات، کە کۆتا لێدوانی شەهید فه‌ره‌نسۆ بۆ بەرنامەیەکی راستەوخۆی یەکێتی قوتابیان بووە.

رێناس جانۆش، کە ئەوکات بێژەری تەلەفزیۆنی گوڵان بووە، کۆتا پەیوەندی خۆیی و شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگێرێتەوە، کە دوایین شەوی ١٧ی شوباتی ٢٠٠١ و كاتژمێر ٩ بووە، بە مەبەستی یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە لەسەر شاشەی گوڵان پەخش کراوە، بەرنامەکەش بۆ پیرۆزبایی کردن ئه‌و یاده‌ بوو كه‌ شه‌هید فەرەنسۆ هەریری به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به‌شداری به‌رنامه‌كه‌ بوو و بەسەرهاتێکی خۆیی گێڕاوەتەوە، کە  لە کۆنفرانسی ئابی ١٩٨٦ی یەکێتیی قوتابیان، لەوکاتەی برادەرانی لقی دھۆکی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەگەنە بارەگای لقی ٢ی پارتی،  فەرەنسۆ ھەریری لەسەر فەرمانی سەرۆک مەسعوود بارزانی یاوەریان دەبێ، تا دەچنە کۆنفرانسەکە، کاتێکیش کۆنفرانسەکە تەواو بووە گەڕاونەتەوە، لە رێگادا شەھید فەرەنسۆ تووشی رووداوێک دەبێت و لە شاخێکدا بەردەبێتەوە، کە زۆر بەرز بووە و، ھیچ برادەرێکیش بەتەما نەبووە کە هەریری بژی، بەو پێیەی کەوتنەکەی زۆر خراپ بووە، فەرەنسۆش گوتوویەتی: کە ھەستی کردووە ئەوە کۆتا رۆژی تەمەنییەتی، بۆیە ھەموو کات دەیگوت "لەو کاتەوەی بەربوومەتەوە، لە زیادەوە دەژیم".

سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر، ئاماژە بەوەش دەکات، کە چەند رۆژێ پێش شەهیدکردنی هەریری، لە هۆڵی شەهید مەئمون دەباغی بارەگای سەرەکی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، موسا ئەحمەد بە گێڕانەوەی ئەو یادەوەرییە، یادگارییەکی بیر دێتەوە و دەیگێڕێتەوە، کە هەر دوای تەواوبوونی سیمینارەکەی، لە دەرگای هۆڵەکەدا هەموانی گەڕاندۆتەوە نێو هۆڵەکە و پێیگوتوون، کە بابەتێکی لە یاد کردووە، کاتێ گەڕاونەتەوە بە ئاماده‌بوانی گوتووە، ئەم ١٨ی شوباتە جەنابی سەرۆک بە بۆنەی یادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، دێت و پیرۆزباییتان لێ دەکات، ئەوەش بۆ ئەوان هەواڵێکی یەجگار خۆش بووە.

١٨ی شوبات بە لای موسا ئەحمەدەوە، تەنیا یادێک نییە، بەڵکو یادێکە تێکەڵ لە خۆشی و ناخۆشی، بەو پێیەی یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانە و خۆی لەو سەردەمەدا کادیری ئەو رێکخراوە بووە، لە لایەکی دیکەیش یادێکی کارەساتاوییە، بەو پێیەی سەرکردەیەکی خاکی وەک فەرەنسۆی تێدا شەهید کراوە.

سادەیی و خاکێتی هەریری، هەمیشە جێی سەرنج و دڵخۆشی ئەوان بووە، موسا نموونەیەک دەگێڕێتەوە، کە لە یەکێ لە کۆنفرانسەکانی قوتابیاندا، لە ناکاو فەرەنسۆ هه‌ریری ده‌ركه‌وت و چۆتە لایان و لەگەڵیاندا بەشدار بووە و محازەرەی بۆ داون و نانی لەگەڵدا خواردوون، هەربۆیەشە ئەو خاکییەی هەریری وای کردبوو، ببێتە کەسێکی خۆشەویست، لە نێو چین و توێژەکاندا.

ھەریری  بە لای جانۆوە، لە ئەزموون بەتەمەن بووە، بەڵام لە رۆحییەتدا زۆر گەنج بووە، رۆحییەتی هه‌ریری لەگەڵ ئەوان وەکو قوتابییەک مامەڵەی کردووە، ئەو لێیان تێدەگەیشت، هەرگیز رۆژێک نەبووە، داوایان لێ کردبێت بەشداری لە سیمینار و چالاکییەکیاندا بکات و، رەتی کردبێتەوە.

خێڵان – هه‌ڵكه‌وت