Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن پێشوازی لە وەزیری بەرگری عیراق دەکات.

میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری میونشن پێشوازی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا . جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. 

 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.