Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرچاوەیەک بۆ KDP: گۆرانکاری گەورە لە شارەوانییەکانی هەولێر دەکرێ

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی ژمارەیەک گۆڕانکاریی تر لە پۆستە ئیدارییەکانی خۆی دەکات و لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر کۆمەڵێ گۆڕانکاریی زۆر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی چوار و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی دوو له‌ پۆسته‌كانیان لادران، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه‌.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستە ڕوو کە بەشێک لە گۆڕانکارییەکان لە ئەنجامی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بوون، دوای ئەوەی سەرپێچی ئەو کەسانە ئاشکرا بووە و لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە، بەڵام بەشێکیشی تێدا بووە به‌هۆی درێژیی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.