Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕێگاوبانی هەولێر: تونێلی پیرمام كراوەتەوە و شوفێران دەتوانن بەكاری بهێنن

هەولێر-KDP.info- بە هۆی نالەباریی كەشوهەوا و بارینی بەفرێكی زۆر لە پێچەكانی پیرمام، بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێریش رایدەگەیەنێت، تونێلی پیرمام كراوەتەوە و شوفێران دەتوانن بەكاری بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، لە ئاگادارینامەیەكدا، ئاماژەی داوە: "تونێلی پیرمام لە ئێستادا كراوەتەوە و، ئاگاداری سەرجەم شوفێرەكان دەكەینەوە لەبەر نالەباریی كەشوھەوا و بارینی بەفر لە پێچەكانی پیرمام، ئێستا تونێلی پیرمام كراوەتەوە ئەو كەسانەی كەوا بۆ شەقڵاوە یان شارەكانی دیكە دەڕۆن، دەتوانن ئەم رێگایە بەكار بهێنن."

 

فایزە كۆیی