Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات.

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/2/13 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.

بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە گەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بکەوێت و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.  

ماوەی چەند ساڵێکە مەسروور بارزانی یەکێکە لە بەشدارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ”لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن چەندین دیدارمان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە.“