Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیێکدا هەواڵی ماڵپەڕێکی لۆکاڵی ڕەتدەکاتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-

لە سایتێکی لۆکاڵیدا بابەتێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایا رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتی نەوتی لە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە . ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و بەشێکە لە چەواشەکارییە بەردەوامەکانی ئەو سایتە مایەپووچە.

 

جووتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2020/2/12