Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆك فراكسیۆنەكان بڵاو دەكاتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییش، ناوەڕۆكی‌ كۆبوونەوەكە بۆKDPئاشكرا دەكات.

ڕۆژی سێشەممە، 11/2/2020، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

لەم بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە.

سەبری راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنه‌كان دەكرێت‌، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین.

 

هەڵكەوت محەمەد