Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داوایه‌كى سوپاى عێراق له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتی بەرگری عێراق داواى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌‌ كردووه‌ ئەو ناوچانەی سوپای عێراقی لێ بووە بگەرێته‌وە ژێر ده‌ستیان، ئەو لیژنەی ھاتبووش پەیامی پێشمەرگە بۆ بەغدا دەگەڕێنێتەوە.

میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى ڕاگه‌یاند، کۆبوونەوەیەکی دیکەی لیژنە لاوەکیەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە قەرەتەپە بەرێوەچووە، پێشتریش لیژنەی ھاوبەش ھەبووه‌ و داوا دەکەن بگەڕێنەوە بۆ بڕیارەکانی دوای ساڵى ٢٠١٤و ئەو ناوچانەی سوپای عێراقی لێ بووە بگەرێته‌وە ژێر ده‌ستیان، به‌ وته‌ى ناوبراویش، پێشمەرگە ئەمەی قبوڵنەکردووە و داوا دەکەن رێککەوتنی پێش ٢٠١٤جێبەجێ بکرێت و بە ھاوبەشی ئه‌و ناوچانه‌ بەرێوەبچێت.

میران بەکر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێشتر چەندین رێککەوتن لە ساڵەکانی ٢٠٠٧و٢٠٠٩و٢٠١٤وتاوەکو پێش ٢٠١٤ هه‌بووه‌، كه‌ بە ھاوبەشی ئه‌و ناوچانه‌ بەرێوەبردراون، ئێستاش بۆشایەکی ئەمنی ھەیە، هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ھێزی پێشمەرگە داوای کردووە بەھاوبەشی ئه‌و ناوچانه‌ بەرێوەببەن، به‌ڵام ئه‌وان بەتەنھا دەیانەوێت بەرێوەی ببەن، بۆیه‌ پێشمەرگە ئەمەی ڕەتکردۆتەوە.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە، باس لەوەشده‌کات، كه‌ بە ھۆی ئەوەی لە گفتوگۆکه‌ نەگەیشتوونەته‌ رێککەوتن و هیچ ئەنجامێكى نەبووه‌ و ئەولیژنەی ھاتبووش پەیامی پێشمەرگە بۆ بەغدا دەگەڕێنێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم