Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راوێژكاری سەرۆكی هەرێم: دەبێ كوردستان خۆی ئامادە بكات.. پاڵپشتیی بەهێزی هەیە

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، باس لە بەهێزیی پەیوەندیی دیپلۆماسیی كوردستان دەكات و ئارامی و ئاسایشی كوردستانیش بە گرنگ دەزانێت.

نەوزاد هادی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەشداریی كوردستان بە درێژایی ئەم ساڵانە لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، بایەخ و تایبەتمەندیی پێگەی كوردستان نیشان دەدات، چونكە ئەوانەی بەشداری دەكەن لە ئاستی وڵاتانی جیهانن، بەڵام كوردستان تاكە هەرێمە بە فەرمی بەشداری پێ دەكرێت و سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، هاوشێوەی سەرۆكی دەوڵەتێك لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەرخەری ئەوەیە كە كوردستان پاڵپشتیی بەهێزی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتیشی، وڵاتە زلهێزەكان بە بایەخێكی تایبەتەوە دەڕواننە كوردستان، بۆیە هەرێمی كوردستان حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت.

دەشڵێت، زۆر ڕوونە فۆكسی وڵاتانی دنیا لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق و پرسی سیاسی و ئەمنییە، بۆیە دەبێ كوردستان خۆی بۆ ئەم پرسانە ئامادە بكات.

 

كارزان سەباح هەورامی