Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

هەولێر-KDP.info-  رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١/٢٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە، ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادە ببوون، پێداگریی لەسەر گرنگیی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بۆیە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەکەین. بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێک بخرێتەوە.