Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تورکیا.. تاوەکو ئێستا 31 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە

تورکیا-KDP.info- ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە. 

سەرۆکایەتیی رووداوە سرووشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئێوارەی رۆژی هەینی کە به‌گوڕیی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خارپێتی هەژاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە و یەک هەزار و 556 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئافاد بڵاوکراوەتەوە، 9 هەزار و 545 چادر رەوانەی ناوچەکە کراون و پێداویستییەکانی دیکە لە خۆراک و کەلوپەلی پێویست گەیێنراونەتە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. 

دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی خارپێت، 599 لەرینەوەی دیکە لە ناوچەکەدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگار کراون بۆ 45 کەس بەرزبووەتەوە. 

لە سێیەمین رۆژی بوومەلەرزەکەدا گەڕانی تیمەکان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامن.