Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێنتاگۆن: کورد و سوننە پاڵپشتی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن

ئەمەریكا-KDP.info- وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، كورد و سوننە داوایان كردووە ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.

جۆناسان ھۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، نوێنەرانی كورد و سوننەكان داوایان كردووە، ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ھێشتا ئەركیان لە شەڕی دژی داعش كۆتایی نەھاتووە و بۆ ئەو شەڕە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە چەند شوێنێک لە عێراق دادەمەزرێنێت و سوپای ئەمەریکاش شوێنەکانیان دەستنیشان دەکات.