Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا و شاندێكی یاوەری دەكات

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 22ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری موسەننا و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها پارێزگاری موسەننا سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قەیرانەكانی عێراق و هەروەها یارمەتیدانی پارێزگاكانی باشووری عێراق و، ڕایگەیاند كە خەڵكی سەماوە و پارێزگای موسەننا سۆزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەیە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی نالەباری سیاسی لە عێراق داوایان كرد كە سەرۆك بارزانی ڕۆڵی هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە قووڵەی كە ئێستا لە عێراقدا لە ئارادایە.