Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كه‌وت‌

هەولێر-KDP.info-  هه‌ر له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به‌ به‌ڕێز عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كه‌وت.

هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و گرنگیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولایه‌نه‌یان تاوتوێ كرد.