Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

هەولێرـKDP.infoـ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە لایەن وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

ڕۆژی ۱۷ی ۱۲ی ۲۰۱۹، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا جارێکی تر، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەوکاتە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، کۆ بووەوە.

شاندی حكوومه‌تی ئیتاڵیا به سه‌رۆكایه‌تیی‌ لۆرێنزۆ گۆرین، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا گه‌یشته‌‌ هه‌ولێر و، لە لایەن وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا، تاکە ئامانجی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئەوەیە کە ئەم پەیامە بە هەرێمی کوردستان بدات، کە هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەمێننەوە، چونکە هێزەکانی ئیتاڵیا سەرپەرشتیی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن."

لە سەردانەکەیدا وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، کە دوای ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە هاتووە، سەردانی هێزەکانی خۆیشیان لە هەولێر دەکات، کە هەمانگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەیە.

فایزە کۆیی