Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات، کە پێشنوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بن.

لە نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامی لەسەرە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە، بە پشت بە ستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ و بڕگەی یەکەم لە ماددەی ١٩ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق، بڕیاریاندا بانگهێشتی گشت ئەندامەکانی پەرلەمان بکەن، بۆ دانیشتنی ژمارە ١٦ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە، رێککەوتی ٢٣ی١ی٢٠٢٠.