Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە قەشە پۆڵس حەنا ئەلهۆزی دەکات

هەولێر-KDP.info-  لە بارەگای مەكتەبی سیاسی، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە قەشە پوڵس حەنا ئەلهۆزی كرد.

لە دانیشتنەكەدا سكرتێری مەكتەبی سیاسی وێڕای بەخێرهێنانی میوانان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی كەسایەتی بەناوبانگی زاخۆ، قەشە پۆڵس حەنا كە وێڕای ئەركی ئایینی تێكۆشەرێكی دێرینی زاخۆیە و دواتر میرانی بە گشتی تیشكی خستەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوە دا كە كوردستان هەر لە دێر زەمانەوە تا ئێستا لانەی پێكەوە ژیانی هەموو ئایین و ئایینزاكانە و بە تایبەتی نێوان كورد و مەسیحی بە بێ هیچ جیاوازییەك و برایانی مەسیحی لە سەرەتای شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەشدار بوونە و لەم پێناوەدا قوربانییان داوە.

لای خۆیەوە قەشە پۆڵس حەنا سوپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسی كرد بۆ  ئەم پێشوازییە گەرمەی كە لێیان كراوەو ئاماژەی بەوەدا كە لە كوردستان هەر كەسێك بە هەر هزر و بیر و ئایینەك بە ئازادی دەژیت.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/1/2020