Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 18ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیف فەگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.