Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسكەی پیرۆزبایی سەرۆك مەسعود بارزانی بەبۆنەی بیست و یەك ساڵەی دەستبەكاربوونی كوردستان تیڤی

بۆ /بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تی ڤی

‎بەبۆنەی بیست و یەك ساڵەی دەستبەكاربوونی كوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ستاف و كارمەندانی دەزگای سەتەڵایتی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎تەلەڤزیۆنی كوردستان دەستپێكی شۆڕشێكی ڕاگەیاندن بوو لەنێو میدیای هەرێمی كوردستان و نموونەی میدیای نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و هەردەمیش پابەندی بنەماكانی ڕاستگۆیی و هەست بەبەرپرسیارێتی بووە. كوردستان تیڤی لە ماوەی كاركردنی خۆیدا ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و خۆشەویستیی نیشتیمان و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و لەم بوارانەشدا جێگەی دەستی دیارە و ئەو ڕۆڵە هەمیشە جێگەی پێزانین بووە.

‎ئەو چاوەڕوانییەش لە دەزگەی سەتەلایەتی كوردستان و كوردستان تیڤی هەیە كە بەتەكنیكی تازە ،كاری پڕۆفیشناڵ ئاوێتەی گیانی نیشتیمانپەروەری و وڵاتپارێزی بكات و پێشەنگ بێت بۆ كار و پیشەی ڕاگەیاندن لەكوردستان.

‎دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

 

‎مسعود بارزانی

١٧ـی ١ـی ٢٠٢٠