Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکــــــــردەی نەمر محەمەد مەلاقادر

حامید‮ ‬گەوهەری

محەمەد عەبدولقادر ئەحمەد، ناسراو بە محەمەدی‮ ‬مەلا قادر،‮ ‬یان مەلا محەمەدی‮ ‬مەلا قادر،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬15‭/‬1‭/‬2019‮ ‬بە هۆی‮ ‬نەخۆشییەوە لە پیرمام بۆ هەمیشە ماڵئاوایی‮ ‬لە بنەماڵە،‮ ‬دۆستان و هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كرد‮.

محەمەدی‮ ‬مەلا قادر،‮ ‬ساڵی‮ ‬1934‮ ‬لە گوندی‮ ‬بیرە كەپران‮‬،‮ ‬لە ناحیەی‮ ‬گوێڕی‮ ‬قەزای‮ ‬مەخموور سەر بە پارێزگای‮ ‬هەولێر لە دایك بووە‮. ‬لە حوجرەی‮ ‬فەقێیان و لە لای‮ ‬مامۆستا عەبدولقادر ئەحمەدی‮ ‬باوكی،‮ ‬مامۆستا ساڵحی‮ ‬كۆزە پانكە و مامۆستا ئەبوبەكری‮ ‬كۆیە خوێندویەتی‮ ‬و ئیجازه‌ی‮ ‬مەلایەتی‮ ‬وه‌رگرتووە‮. ‬دواتر لە هەولێر بەشداریی‮ ‬تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬كردووە كە ببێتە مامۆستای‮ ‬خوێندنگە، كە بە پلەیەكی‮ ‬باش قبووڵ بووە‮. ‬بۆ ماوەی‮ ‬ساڵێك لە كەركووك خولی‮ ‬مامۆستایەتی‮ ‬بینیوە و بە مامۆستای‮ ‬وانەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و دینی‮ ‬دامەزراوە و بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵ لە گوندی‮ ‬دووگردكان‮ ‬لە خوارووی‮ ‬قوشتەپە مامۆستایەتیی‮ ‬كردووە‮. ‬لە پەنجاكاندا دۆستی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬عێراق بووە و، ساڵی‮ ‬1956‮ ‬لە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬دوور كەوتووەتەوە و چووەتە‮ ‬ڕیزی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستانەوە و لەو‮ ‬ڕێكخراوەدا لەگەڵ چەند كەسی‮ ‬تر‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬دامەزراندووە‮. ‬محەمەد ئیسماعیل، سكرتێری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان، بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە قاهیرە و مەلا محەمەد، وەك خۆی‮ ‬دەڵێت، بەرپرسایەتی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬لە كوردستان دا لە ئەستۆ گرتووە‮. ‬ساڵی‮ ‬1958‮، ‬كە هەمزە عەبدوڵا، سكرتێری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬لە پارتی‮ ‬دیموكراتدا وەرگیراوە‮. ‬كاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە سۆڤیەت،‮ ‬لەگەڵ وەفدێكی‮ ‬12‮ ‬كەسایەتی‮ ‬لە هەولێر،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬كەركووك،‮ ‬دهۆك و شارەكانی‮ ‬تر،‮ ‬سەردانی‮ ‬بارزانی‮ ‬كردووە و، لەم بارەیەوە دەڵێت‮: ‬بارزانی‮ ‬پێی‮ ‬گوتین ئەگەر گەنجی‮ ‬وەك ئێوە بێن سیاسەت بكەن،‮ ‬كورد‮ ‬ڕزگار دەبێت‮.

‬محەمەدی‮ ‬مەلا قادر، لە كۆنگرەی‮ ‬شەشەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتدا ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬كۆنگرە بووە و، لەو كۆنگرەیەدا، كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬1‭/‬7‭/‬1964‮ ‬لە قەڵادزێ پێكهات،‮ ‬بە ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬چاودێر و پشكنینی‮ ‬پارتی‮ ‬هەڵبژێردراوە‮. ‬تا كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬1965‮ ‬ئەندامی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لقی‮ ‬دووی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە و، لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬1966دا گواستراوەتەوە بۆ لقی‮ ‬سێی‮ ‬پارتی‮ ‬و ئەندامی‮ ‬كارگێری‮ ‬ئەو لقە و بەرپرسی‮ ‬ناوچەی‮ ‬كفری‮ ‬بووە‮. ‬ساڵی‮ ‬1967‮ ‬سەرلەنوێ گواستراوەتەوە بۆ لقی‮ ‬دووی‮ ‬پارتی،‮ ‬كە مەجید ئەتروشی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬لق بووە‮. ‬ناوبراو دەربارەی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬گۆڤاری‮ ‬سەفین و دانانی‮ ‬خوێندنگە لە سنووری‮ ‬لقی‮ ‬دوودا دەڵێت‮: ‬گۆڤارێكمان هەبوو بە ناوی‮ ‬سەفین‮ ‬كە من سەرنووسەری‮ ‬بووم‮. ‬كاك مەجید ئەتروشی،‮ ‬سمكۆ بارزانی،‮ ‬بارزانی‮ ‬مەلا خالیدی،‮ ‬بیلال عەزیز و عەلی‮ ‬هەژار وتاریان بۆ دەنووسی‮ ‬و، منیش ئامادەم دەكرد‮. ‬سەفین مانگانە بوو و تا‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970،‮ ‬30‮ ‬ژمارەی‮ ‬لێ بڵاوكرایەوە‮. ‬جارێك بۆ كاری‮ ‬حزبی‮ ‬چووم بۆ سنووری‮ ‬لقی‮ ‬عەریف عوسمان، كە بنكەكەیان لە‮ ‬پیرەر‮ ‬سەربە ناحیەی‮ ‬دێگەڵە بوو‮. ‬لەوێوە چووم سەردانی‮ ‬ئەوانیشم كرد‮. ‬بینیم كاك بارزانی‮ ‬مەلا خالید‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬منداڵ لەبن كەپرێك كۆكردووەتەوە كە فێری‮ ‬خوێندنیان بكات‮. ‬من لەگەڵیان كۆبوومەوە و چونكە پێشتر مامۆستا بووم و بۆ ماوەی‮ ‬ساڵێك خولی‮ ‬مامۆستایەتیم بینیبوو،‮ ‬فێرم كردن چۆن دەرسیان پێبڵێن و خوێندكارەكانیش چۆن دەرس بخوێنن و داوام كرد بنێرن لە شارەكان كتێبی‮ ‬خوێندن بێنن‮. ‬لەوێوە فیكرێكم بۆ دروستبوو‮. ‬دوای‮ ‬گەڕانەوەم بۆ لق،‮ ‬شەوێك لەگەڵ كاك مەجید دانیشتبووین،‮ ‬گوتم كاك مەجید شتێكم لە مێشكدایە، گوتی‮ ‬فەرموو‮. ‬گوتم‮: ‬بۆچی‮ ‬ئێمە ئەو قوتابخانە چكۆلانەی‮ ‬كە حكوومەت بەجێی‮ ‬هێشتوون،‮ ‬نەیانكەینەوە؟ گوتی‮ ‬وەڵا فیكرێكی‮ ‬باشە،‮ ‬منیش بە گوندی‮ ‬سەراندا هاتووم و كاتێك خوێندنگەكەم بە چۆلی‮ ‬دی،‮ ‬بیرم لەوە كردەوە‮. ‬گوندی‮ ‬سەران لە سەرووی‮ ‬ڕەواندز،‮ ‬بەرەو گەڵاڵەیە و نزیكە‮ ‬200‮- ‬300‮ ‬ماڵ بوو‮. ‬بڕیارماندا خوێندنگە بكەینەوە و‮ ‬یەكەم قوتابخانە هی‮ ‬كاك بارزان بوو، كە بە‮ ‬ڕەسمی‮ ‬كردمان بە مامۆستا و مانگانە دوو دیناریشمان بۆ بڕیەوە‮. ‬لە باوەقوب بینای‮ ‬خوێندنگە هەبوو‮. ‬لەوێ دەستكرا بە خوێندن و كاك بارزان سەرەڕای‮ ‬دەرس گوتنەوە،‮ ‬كرا بە بەڕێوەبەری‮ ‬خوێندنگەكە و دواتر مانگانەی‮ ‬مامۆستاكان كرا بە پێنج دینار‮. ‬لە سماقوڵی‮، ‬لە نێوان كۆیە و هیران، قوتابخانەیەكمان كردەوە و لە هیران خوێندنگەیەكی‮ ‬شەش پۆلیمان دانا،‮ ‬چونكە پێشتر خوێندنگەیەكی‮ ‬شەش پۆلی‮ ‬هەبوو‮. ‬خوێندكارەكان بەیانیان سروودی‮ ‬ئەی‮ ‬ڕەقیب،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بە هەڵمەتین‮‬یان دەخوێندەوە‮. ‬كونە تەیارەشمان بۆ دروست كردبوون تا ئەگەر تەیارە هات‮ ‬ڕابكەنە ناو كونەكان و زیانیان پێنەگات‮. ‬ساڵی‮ ‬67‮- ‬68‮ ‬خوێندنگەیەكیشمان لە‮ ‬سەران‮ ‬كردەوە، كە زۆر سەركەوتوو بوو‮. ‬ڕاپۆرتەكەمان نارد بۆ مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و، مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬نووسراوەكەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬بۆ لق و هێزەكان نارد و داوای‮ ‬لێكردن خوێندنگە بكەنەوە و، بە ئێمەشیان‮ ‬ڕاگەیاند كە مەسرەفی‮ ‬خوێندنگەكانتان دەدەینەوە‮. ‬بە دوای‮ ‬ئەوەدا بەشی‮ ‬پەروەردە و زانیارییان دانا كە كاك محەمەد ئیسماعیل كرا بە بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬خوێندنگەكانی‮ ‬كوردستان و، سەرئەنجام‮ ‬600‮- ‬700‮ ‬خوێندنگەمان هەبوو لە ناوچەكانی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا‮. ‬خوێندنگەكان تێكەڵاوبوون،‮ ‬بەڵام لە هەندێك جێدا داوایان دەكرد كە كچ و كوڕەكان بە جودا بخوێنن كە خوێندنگەی‮ ‬كچان و كوڕانمان بۆ كردنەوە‮. ‬لە هەندێك گونددا سێ جۆر قوتابخانە هەبوو و شەوانەش بە گەورە ساڵان وانە دەگوتراوە‮. ‬بەگشتی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬سێ ساڵاندا شۆڕشێكی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬لە كوردستان بەڕێوەچوو و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر فێری‮ ‬خوێندن و نووسینی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬بوون‮.

دوای‮ ‬ڕێككەتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970،‮ ‬بارەگای‮ ‬لقی‮ ‬دوو لە هیرانەوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر و مەلا محەمەد، هاوكات لەگەڵ بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەركی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لق،‮ ‬وەك خۆی‮ ‬دەڵێت، بۆ ماوەی‮ ‬دوو مانگ لە پێوەندیی‮ ‬لەگەڵ دەزگاكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقدا لە هەولێر،‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬سەرۆك مستەفا بارزانی‮ ‬كردووە‮. ‬لە كۆنگرەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتدا، كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬1‭/‬7‭/‬1970،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬488‮ ‬ئەندامی‮ ‬نوێنەر لە ناوپردان پێكهات،‮ ‬ناوبراو بە ئەندامی‮ ‬جێگری‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەڵبژێردراوە‮. ‬ساڵی‮ ‬1972‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬هاوبەندیی ‬و ئاشتی‮ ‬بووە و، لەگەڵ چەند ئەندامی‮ ‬ئەو ئەنجوومەنە چووەتە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەت و، لەو بارەیەوە دەڵێت‮: ‬ساڵح‮ ‬یوسفی‮ ‬سكرتێر،‮ ‬عەزیز شەریف جێگر و منیش ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬هاوبەندی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬بووم‮. ‬ئێمە بە بۆنەی‮ ‬50‮ ‬ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزرانی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەدا چووین بۆ مۆسكۆ‮. ‬لە تاشكەند كۆنگرەیەكی‮ ‬گەورەیان پێكهێنا، كە پێنج هەزار كەس تێیدا بەشداربوو‮. ‬لەو كۆنگرەیەدا من وتارێكم لەسەر بارودۆخ و كێشەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد خوێندەوە‮. ‬

ساڵی‬1973‮،‬عەزیز ئاكرەیی،‮ ‬هاشم ئاكرەیی‮ ‬و ئیسماعیل مەلا عەزیز،‮ ‬سێ ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بە ناوی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬حزب،‮ ‬خۆیان تەسلیمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق كردەوە‮. ‬بە دەرچوونی‮ ‬ئەو سێ ئەندامەی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی،‮ ‬مەلا محەمەد جێی‮ ‬یەكێك لەو كەسانەی‮ ‬لە كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬پارتیدا پڕ‮ كردوە و بووە بە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دووی‮ ‬هەولێر‮. ‬ساڵی‮ ‬4791، ‬كە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬عێراق بە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد شەڕی‮ ‬هەڵایساندەوە،‮ ‬بارەگای‮ ‬لقی‮ ‬دوو گواستراوەتەوە بۆ هێران و، مەلا محەمەد بەشداریی‮ ‬شەڕەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هیران و نازەنین،‮ ‬لە سكتان و كۆلكەڕەشیی‮ ‬كردووە‮. ‬لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬1975دا ئەركی‮ ‬بەرپرسایەتی‮ ‬لقی‮ ‬یەكی‮ ‬پارتی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬بادینان پێسپێردراوە‮. ‬دوای‮ ‬ڕاوەستانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول، لەگەڵ نزیكەی‮ ‬30‮ ‬كادیر و پێشمەرگە چووەتە گوندی‮ ‬بێمزورتە لە بناری‮ ‬كێلەشین و، وەك خۆی‮ ‬دەڵێت، كوێخای‮ ‬گوندەكە ئەوانی‮ ‬بە پاسگای‮ ‬نەڵیوان ناساندووە و لەوێ بە هەڵە ئەویان بە جێگەی‮ ‬مەلا عەبدوڵا حەسەنزادە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران گرتووە و، دواتر بە‮ ‬ڕاسپاردەی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬ئازادیان كردووە‮. ‬دوای‮ ‬ئازادبوونی،‮ ‬سەرەتا لە شنۆ و دواتر لە مهاباد بووە و، ساڵی‮ ‬1976‮ ‬گواستراوەتەوە بۆ عەزیمیەی‮ ‬كەرەج‮.‬

دوای‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬ئۆرگانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات و هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان لە ساڵی‮ ‬1976دا،‮ ‬مەلا محەمەد هاوكاریی‮ ‬كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬كردووە لە‮ ‬ڕەوانەكردنەوەی‮ ‬كادیر و پێشمەرگەكان بۆ باشووری‮ ‬كوردستان‮. ‬یەكێك بووە لە بەشدارانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكرات، كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬4‭/‬10‭/‬1979‮ ‬لە گوندی‮ ‬دەربەند لە ناوچەی‮ ‬مەرگەوەڕ‮ ‬لە پارێزگای‮ ‬ورمێ پێكهات و، لەو كۆنگرەیەدا بە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬پارتی‮ ‬هەڵبژێردراوە‮. ‬دوای‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نۆیەم،‮ ‬ئەركی‮ ‬بەرپرسایەتی‮ ‬لقی‮ ‬چواری‮ ‬سلێمانی‮ ‬پێسپێردراوە و، ساڵی‮ ‬1980‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕئیس حەسەن،‮ ‬ئازاد بەرواری،‮ ‬یوسف رۆژبەیانی،‮ ‬قادر قادر،‮ ‬عەریف دەروێش، چووەتە شاری‮ ‬زوهاب و دواتر لە‮ ‬ئەزگەلەوە كاروباری‮ ‬لقی‮ ‬چواری‮ ‬بەڕێوەبردووە‮. ‬ئەوە لە كاتێكدا بوو كە بە هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە نێوان ئێران و عێراقدا،‮ ‬ڕژێمی‮ ‬عێراق بەشێك لە ناوچەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەجێهێشتبوو و پێشمەرگەكان ناوچەیەكی‮ ‬بەرینتریان بۆ جەولە و شەڕ‮ ‬بە دژی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بە دەستەوە بوو‮.‬

ساڵی‮ ‬1981، مەلا محەمەد گەڕاوەتەوە بۆ زێوە و، وەك خۆی‮ ‬دەڵێت، لەوێوە بە هێزێكی‮ ‬300‮- ‬400‮ ‬كەسیی،‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬خۆشناوەتی‮ ‬و دۆڵی‮ ‬بالیسان كراوە‮. ‬ساڵی‮ ‬1984‮ ‬بووەتە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬ڕێكخستن لە‮ ‬ڕاژان، كە عەلی‮ ‬عەبدوڵا سكرتێری‮ ‬بووە‮. ‬ساڵی‮ ‬1987‮، ‬هاوكات لەگەڵ ئەندام بوونی‮ ‬لە مەكتەبی‮ ‬سیاسییدا،‮ ‬كراوە بە بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دووی‮ ‬پارتی‮ ‬و لەگەڵ دوو ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەناوەكانی‮ ‬نەجمەدین‮ ‬یوسفی‮ ‬و خورشید شێرە، لە ناوچەی‮ ‬بادینان بووە‮. ‬لە مانگی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەو ساڵەدا بۆ چارەسەركردنی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬چووەتە ئوتریش‮ ‬نەمسا‮ ‬و دوای‮ ‬سێ مانگ،‮ ‬لە مانگی‮ ‬پێنجەمەدا گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان‮. ‬لەم بارەیەوە دەڵێت‮: ‬كاتی‮ ‬بۆمبارانی‮ ‬كیمیایی‮ ‬شێخ وەسان لە‮ ‬16‭/‬4‭/‬1987دا،‮ ‬من لە ڤیەن بووم و لەگەڵ كوردەكانی‮ ‬ئەو شارە چووین لەبەر دەرگای‮ ‬ڕێكخراوەی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان مانمان گرت‮.

‬دوای‮ ‬پێكهاتنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە نێوان پارتی،‮ ‬یەكێتی‮ ‬و‮ ‬ڕێكخراوەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستاندا لە‮ ‬2‭/‬5‭/‬1987،‮ ‬مەلا محەمەد گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان‮. ‬ناوبراو بەشداربووە لە كۆنگرەی‮ ‬دەیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستاندا، كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬2‭/‬12‭/‬1989‮ ‬لە گوندی‮ ‬هاشم ئاوە لە ناوچەی‮ ‬مەرگەوەڕ‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستاندا پێكهات‮. ‬ ‮ ‬یەكێكیش بووە لە بەرپرسانی‮ ‬بەشدار لە‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991ی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستاندا و، لەم بارەیەوە دەڵێت‮: ‬لە‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991دا من بەرپرسی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ژێردەسەڵاتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر بووم و عەبدولموهەیمن بارزانی،‮ ‬خورشید شێرە،‮ ‬عومەر عوسمان، هاوكارم بوون‮. ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬سەر بە پارێزگاكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و كەركووك بوو،‮ ‬قادر قادر و نادر هەورامی‮ ‬هاوكارییان دەكرد‮. ‬ زەعیم عەلیش‮ ‬بەرپرسی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬ژێردەسەڵاتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬دهۆك بوو‮. ‬

مەلا محەمەد باس لە دژە هێرشی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بۆ سەر كوردستان و كۆچڕەوە گەورەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991‮ ‬دەكات و، لەم بارەیەوە دەڵێت‮: ‬سوپای‮ ‬عێراق هێشتا نەگەیشتبووە هەولێر كە خەڵك بەتێكڕا دەرچوون‮. ‬ڕژێم بە فڕۆكە و هێلیكۆپتەر بۆمبارانی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬دەكرد و بە دەیان ئوتۆمبیلی‮ ‬تێكشاند‮. ‬دواتر برادەرێك بەناوی‮ ‬محەمەد محیەدین، جێگری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر، كە لەگەڵ حكوومەت بوو،‮ ‬بۆی‮ ‬گێڕامەوە زیاتر لە هەزار تەرمی‮ ‬كوژراویان كۆكردوەتەوە‮. ‬

دوای‮ ‬شكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق لە شەڕی‮ ‬كۆڕێ و دەستپێكردنی‮ ‬وتووێژ لەنێوان بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و ئۆرگانەكانی‮ ‬حزبەكان گەڕانەوە بۆ شارەكان و مەلا محەمەد لە هەڵبژاردنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬19‭/‬5‭/‬1992دا بە نوێنەرایەتی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬لەسەر لیستی‮ ‬زەرد بە ئەندامی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردرا و دواتر پۆستی‮ ‬وەزیری‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێدرا و، بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵ لە كابینەی‮ ‬یەكەم و دووەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا وەزیری‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬كوردستان بوو‮.

لە كۆنگرەی‮ ‬12ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتدا كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬6‮-‬14‭/‬10‭/‬1999‮ ‬لە هەولێر پێكهات،‮ ‬سەرلەنوێ بە ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬هەڵبژێردرا و هاوكات پۆستی‮ ‬بەرپرسایەتی‮ ‬لقی‮ ‬یەكی‮ ‬بادینانیان داوەتێ‮. ‬لە مانگی‮ ‬سێیەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2004‮ ‬بووەتە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬دەستەی‮ ‬باڵای‮ ‬چاودێری‮ ‬و پشكنین‮. ‬ناوبراو دەستی‮ ‬نووسینی‮ ‬هەبوو و هەتا ئێستا چەند كتێبی‮ ‬بڵاوكردووەتەوە كە‮ ‬یەكێك لەوان كورتەیەك لە بیرەوەرییەكانییەتی‮ ‬لەژێر ناوی‮ “‬سەربردە‮” ‬كە ساڵی‮ ‬2009‮ ‬لە دەزگای‮ ‬ئاراس لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە‮. ‬مەلا محەمەد بە هۆی‮ ‬خزمەتەكانی‮ ‬بە كورد و كوردستان و‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬16‭/‬8‭/‬1996‮ ‬لە‮ ‬یوبیلی‮ ‬زێڕینی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتدا میدالیای‮ ‬بارزانی‮ ‬وەرگرت و، لەمبارەیەوە پێیگوتم‮: ‬بە وەرگرتنی‮ ‬میدالیای‮ ‬بارزانی‮ ‬زۆر خۆشحاڵم بووم‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا من بەر لە گەڕانەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬ئەوم لە خەودا بینی‮ ‬كە لەگەڵ حەوت پێشمەرگە بە جلوبەرگی‮ ‬پێشمەرگایەتییەوە میوانم بوو‮. ‬گوتی‮: ‬هاتووم سەردانت بكەم‮. ‬لە بەرانبەریدا خۆشحاڵیی‮ ‬خۆم دەبڕی‮. ‬بە دوای‮ ‬ئەو خەونەمدا زۆری‮ ‬نەخایاند كە بارزانی‮ ‬گەڕایەوە بۆ عێراق‮. ‬من عاشقی‮ ‬كوردایەتیی‮ ‬بارزانی‮ ‬بووم و، وەرگرتنی‮ ‬میدالیای‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ من جێی‮ ‬سەربەرزییە‮. رۆحی‮ ‬شاد بمێنێت‮.‬