Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: پەرلەمان و حکوومەت کۆدەبنەوە

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە لیژنەی دانوستانکار و پەرلەمان کۆببنەوە لە بارەی ھێڵە گشتییەکانی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا.

ھێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند: "ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لیژنەی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا و گفتوگۆ لەسەر ھێڵە گشتییەکانی دانوستانی ھەولێر و بەغدا بکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەوڵ دەدەن لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانکاری حکوومەت لە پەرلەمان ئەنجام بدەن.

ئەم قسانەی هەورامی دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی کرد.