Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەفتەی داهاتوو 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن

هەڵەبجە-KDP.info- سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانكردنی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە رایگەیاند، دوای رەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو 53 بەركەوتووی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن.

لوقمان عەبدولقادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی دەربڕیوە كە 53 بەركەوتووی دیكەی چەكی كیمیایی، بۆ چارەسەركردن رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن.

عەبدولقادر گوتیشی، لە ئێستادا رێكارەكانی رەوانەكردنی ئەو 53 بەركەوتووە هەمووی تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

بڵند ئیبراهیم