Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕێباز حه‌ملان: هه‌ر دوژمنكارییه‌ك به‌رامبه‌ر بارزانی كرابێت كۆتاییه‌كه‌ی شكستی نه‌یاره‌كانی بووه‌

هەولێر-KDP.info- ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له‌ ژێر ناونیشانی "له‌ سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه‌ تا تێكشاندنی داعش" نووسیوه‌  ڕایگه‌یاندووه‌: جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی كه‌رابه‌رایه‌تی شه‌ڕی دژ به‌داعشی ده‌كرد وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌یان شه‌و له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان رۆژی كردوه‌ته‌وه‌، به‌ دانپێدانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ركرده‌ و سیمبولی تێكشكاندنی داعش بوو له‌ ناوچه‌كه‌دا.

حه‌ملان ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ریفراندۆم و پێداگری له‌ مافی ره‌وای گه‌لی كورد و كوردستان و وه‌فاداری بۆ خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان نه‌بوایه‌، ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنیان پێدا كه‌ له‌ كۆشكی سپی پێشوازی لێده‌كه‌ن و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ مه‌دالیای رێز لێنانی ده‌درایه‌، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و رابه‌رایه‌تیكردنی ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كان تا وه‌ده‌رنانی داعش، به‌ڵام ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی وه‌لاناو ئاماده‌ نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان بێت.

ڕێباز حه‌ملان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێستاش دوای ریفراندۆم و ته‌واوی ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و دوژمنكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كورد كرا، ئه‌وه‌تا ته‌واوی سه‌ركرده‌ ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و عێراقی و ناوچه‌ییه‌كان ڕوو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م جه‌نابی كاك مه‌سعوود.

حه‌ملان ده‌شڵێت: رووداو و ململانێكانی رابردوو له‌ عێراق ده‌ریخست هه‌ر دوژمنكارییه‌كی به‌رامبه‌ر كرابێت كۆتاییه‌كه‌ی شكست و تێكشكانی نه‌یاره‌كانی و به‌هێزبوونی پێگه‌ی جه‌نابیان بووه‌.