Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دەکات

هەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/١/١٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جنین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا. ئاماژە بەوە درا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاری بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و، پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت.

باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

13 کانوونی دووەم 2020