Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خانەقین: حەشدی شەعبی دەکشێتەوە

خانەقین -KDP.info-   دووای هێرشەکانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی  لە چەند ناوچەیەکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئامادەکاریی کشانەوە دەکەن و چەکە قورسەکانیان دەگوازنەوە.

ئەکبر حەیدەر، جێگری لێپرسراوی لقی ۱٥ی خانەقینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەشدی شەعبی لە خانەقین و دەوروبەری نەماون، بەڵام هەواڵی ئەوەش بڵاو بووەتەوە، کە فەرمانی کشانەوەیان لە سەرووی خۆیانەوە بۆ هاتووە".

حەیدەر گوتیشی: "لە هەنگاوی یەکەمیاندا هێزەکانی حەشدی شەعبی تەواوی ئەو چەکە قورسانەی کە لە شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە، چەند ڕۆژێکە دەستیان کردووە بە گوازستنەوەیان بۆ بارەگا سەرەکییەکانیان".

لەبارەی کردەوە تیرۆرستییەکانی پاشماوەی داعشەوە، ناوبراو گوتیشی: "دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری خانەقین و کوشتنی چەندین چەکداری تیرۆریست، ماوەی دوو هەفتەیە جووڵەی چەکداریی داعش نەماوە و لە ترسی بۆردوومانی هێزی هاوپەیمانان خۆیان حەشار داوە ".

عەزیز هەورامی