Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەت: مووچەخۆران هەژمارێکیان بۆ دروست دەکرێت و مووچەی خانەنشینانیش بەرزده‌کرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ئەو دوو بڕگەیەی ئاشکرا کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی زیادی کردووە.

ئامانج رەحیم گووتی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕگەی دیکە تایبەت بە مووچە و چاکسازیی لە خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا و دواتر رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.

راشیگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی بکەن.

روونیکردەوە، برگەی یەکەم تایبەتە بەوەی هەر مووچەخۆرێک و سوودمەندێک لە بودجەی گشتی هەژمارێکیان بۆ دروست دەکرێت و لەوێ هەموو مافە دارییەکانیان بەوانەشی کە خەرج نەکراون دەپارێزرێت. بڕگەی دووەم کە تایبەتە بە خانەنشینان، بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیەی کە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لە ئەنجامی چاکسازییەکان، ئەوله‌ویەتی بۆ خانەنیشان دەبێت و دەبێت مووچەی خانەنشینان بەرزبکرێتەوە.