Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی ئێران كرد

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.

له‌ دیدارێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/12/2019 له‌ هه‌ولێر، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر، دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد. په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.