Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات

هەولێر-KDP.info-  مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا .

لە پەیامەکەدا هاتووە ” پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم ، هیوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو “.