Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فڕاكسیۆنی پارتی: حكوومەت قەرزەكانی وەردەگرێتەوە

هەولێر-KDP.info- لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە و تا ئێستاش ئەو قەرزەیان نەگەڕاندووەتەوە، گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتیش دەڵێ، حكوومەت بڕیاری داوە ئەو قەرزانە لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان وەربگرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی 741 ملیار دینارە."

گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی گوتیشی: "لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەت كاتێكیان بۆ دیاری دەكات، هەروەها دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویشە پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر ‌نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی ڕەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت."

هەورامانی روونیشی كردەوە، حكوومەت بە دوای سەرچاوەی داهاتدا دەگەڕێت و پێویستی بەو پارەیە هەیە كە لای سەرمایەدارانە.

 

نەشوان بەرزنجی