Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاتوچۆی هەولێر: سزای پێبژاردن تا ساڵێكی تر وەستاوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، سزای پێبژاردن بۆ ئەو كەسانە وەستاوە، كە مۆڵەتی شوفێرییان بەسەر چووە و سەرقاڵی نوێكردنەوەن.

فازڵ حاجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە، كەوا بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شوفێری، كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ دەرچووبوو بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كارپێكردن پێی راگیراوە تاوەكو رۆژی 5ـی 12ـی2020."

فازڵ دەشڵێت: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كەوا لەم ماوەیەی دیاری كراوە، سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و ‌گوشار لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت دروست نەكەن."

 

فایزە كۆیی