Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP وادەی دەستپێكی خوێندنی باڵا ئاشكرا دەكات

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا كە زانكۆكانی كوردستان پلانی خۆیان بنووسن بۆ كردنەوەی خوێندنی باڵا، ئێستا پلانەكە گەیشتووەتە وەزارەت و، كاتی دەستپێكی خوێندنی باڵاش‌ لە سەرەتای مانگی شوبات دەست پێدەكات. 

دكتۆر نەژدەت ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پلانی زانكۆكان بۆ كردنەوەی خوێندنی باڵا گەیشتووەتە دەست وەزارەت و ماوەی هەفتەیەكی پێویستە بۆ وردبینیی پلانەكان لە ڕووی ئەكادیمی و بوونی مەرجەكانی كردنەوەی خوێندنی باڵا، كە لە دوای ئەویشەوە دەست دەكرێت بە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و ئەویش ماوەی 10 رۆژی پێویستە".  

ئاكرەیی ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی تاقیكردنەوەكان لە وەزارەت پەسەند دەكرێت، ناوی وەرگیراوان لە كۆتایی مانگی یەكدا ڕادەگەیەنرێت، بەم جۆرەش كاتی خوێندنەكە دەكەوێتە سەرەتای مانگی شوباتەوە.

ناوبراو گوتیشی، هەموو زانكۆ و بەشێك دەبێت هۆكاری هەبێت بۆ ئەوەی دیپلۆمی باڵا و خوێندنی باڵا نەكاتەوە. 

 

هێدی كاكەیی