Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی بازرگانی: رۆژ بە رۆژ جووڵەی بازرگانی لە هەرێم لە زیادبووندایە

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بە هۆی بوونی سەقامگیرییەوە لە هەرێمی كوردستان، رۆژ بە رۆژ جووڵەی بازرگانی لە زیادبووندایە و دۆخی بازرگانیش وەكو پێش هاتنی قەیرانی دارایی، ئاسایی بووەتەوە.

فەتحی مەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "لەمساڵدا جموجۆڵی بازرگانی لە هەموو رووەكانەوە زیادی كردووە و هەرێمی كوردستان بۆ كاری بازرگانی بۆ عێراق بووەتە دەروازەیەكی گرنگ و رۆژ بە رۆژیش جووڵەی بازرگانی لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنی كۆمپانیا بیانییەكان و كاركردنەوەی كارگەكان لە زیادبووندایە، بۆیە ئێستا دۆخی بازرگانی زۆر باشە و وەكو پیش هاتنی قەیرانی دارایی ئاسایی بووەتەوە".

مەجید گوتیشی، هۆكاری زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی، بە پلەی یەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هەرێمی كوردستان سەقامگیرە و زەمینەشی زۆر لەبارە بۆ كاری بازرگانی، هەر بۆیە بەردەوام لە زیادبووندایە.

 

بڵند ئیبراهیم