Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

باره‌گاى بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ئالان محێدین ره‌حیم و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌لی شورکه‌ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌رێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئالان محێدین ره‌حیم

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی (ئالان)ی کوڕی شه‌هیدی سه‌رکرده‌(محێدین ره‌حیم)مان پێگه‌یشت.

هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ماڵباته‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

خودای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌کتان ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

 

انالله و انا الیە راجعون

 باره‌گای بارزانی

6ـی12ـی2019

..................................................................................................

 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌لی شورکه‌

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌لا  محه‌مه‌د) ناسراو به‌ (عه‌لی شورکه‌)مان پێگه‌یشت.

هاوخه‌می خۆمان به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێکۆشه‌ره‌که‌تان راده‌گه‌نین و سه‌رخۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان  ده‌که‌ین.

خودای گه‌وره‌ ئارامی و دڵنه‌وایی ببه‌خشێت به‌ هه‌موو لایه‌ک و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

 

انالله و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی12ـی2019