Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پاركێكی گشتی لە دهۆك دروست دەكرێت

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی دابینكردنی خزمەتگوزاریی پتر و زیاتركردنی رێژەی سەوزایی بۆ دانیشتووانی شاری دهۆك، پاركێكی گشتی لە شارەكەدا دروست دەكرێت.

ئەندازیار ئیحسان یەحیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، پاركی "زەری لاند" یەكێكە لە پڕۆژەكانی شارەوانیی دهۆك، كە ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.

یەحیا ئاماژەی بەوەش دا، تێچووی گشتیی پاركەكە 470 ملیۆن دینارە، كە پارەكەی لەسەر بودجەی داهاتی شارەوانییەكان دابین كراوە و لەسەر ڕووبەری 10 هەزار مەتر دووجا دروست دەكرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا پاركەكە دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیانی شاری دهۆكەوە، لە هەمان كاتیشدا دیمەنێكی جوان بە شارەكە دەبەخشێت و رێژەی سەوزایی شارەكەش زیاتر دەكات.

 

هێدی كاكەیی