Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەولێر.. دزەكانی گۆڕستان دەستگیر كران

هەولێر-KDP.info- پاش ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی لە بوونیدیاردەیەكی دزیكردن لە گۆڕستانی كارگەی قیڕ ئاگادار كرانەوە، پۆلیس بەدواداچوونی وردی كرد و دوای وەرگرتنی زانیاری و پشتبەستن بە كامێرای چاودێری، توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكرێت و دەستگیر بكرێن.

لەو بارەیەوە، رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی دزیكردن لە گۆڕستانی كارگەی قیڕ، توانییان دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیكردن قۆڵبەست بكەن.

هۆگر عەزیز روونیشی كردەوە، تۆمەتباران بە ناوی (ا.ا.م)، تەمەن (١٨) ساڵ، ، (م.ع.ع.)، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا هەڵسابوون بە دزینی (١٢) تانكیی ئاو لە گۆڕستانی كارگەی قیڕ.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستە روو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی.س.ع.

 

ئومێد بابان