Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 2ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێر و سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتیی تازەی ئەو حزبە خواست.

هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنیی و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.