Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فارس عیسا: ئەمڕۆ هەرێم و بەغدا رێككەوتن واژۆ دەكەن

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، دوێنێ هەرێم و بەغدا لەسەر هەموو پرسەكان رێككەوتوون و ئەمڕۆش رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوێنێ چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە ئەنجام دران و دواجار توانرا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

عیسا گوتیشی، بڕیارە هەرێمی كوردستان 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین دەكەن.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دراوە، واژۆ دەكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم