Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه‌

ھەولێر-KDP.info-ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ سەبارەت بە یاساى ژمارە (٣)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (٤)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٩)ى ڕەتکردەوە.

گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕۆژى 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.

فه‌وزى فره‌نسۆ هه‌ریرى

سەرۆکى دیوانى

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان

1/12/2019