Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سایتێکی ئەمەریکی داوای لێبوردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی سایتێکی ئەمەریکی، ناوی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ی بە بابەتی کڕینی دوو ڤێلا لە ئەمەریکا لێکاندبوو. سایتەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و بابەتەکەشی لە سایتەکەدا سڕیەوە.

سایتی کەناڵی ( الحرة)ی ئەمەریکی کە لە لایەن کۆنگرێسەوە پشتیوانیی دەکرێت لە روونکردنەوەکەیدا نووسیویەتی ” ئێمە داوای لێبوردن لە بەرامبەر ئەو هەڵەیە  دەکەین و راپۆرتەکەش لە سایتەکەمان لادەدەین“.