هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر گوتی، له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی هه‌ولێردا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانیی هه‌ولێر دیاری كرا و ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌كار بوو.
كرمانج ده‌شته‌كی، گوته‌بێژی شاره‌وانیی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له چوارچێوه‌ی گۆرانكارییه ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێردا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانیی هه‌ولێر دیاری كرا و ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌كار بوو."
كرمانج ده‌شته‌كی گوتیشی: "له شوێنی سامان بلباس، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانیی هه‌ولێر، عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان ده‌ستبه‌كار بوو."
ئەو گۆڕانکارییە له كاتێكدایه، کە له سنووری پارێزگای هەولێر به‌رده‌وام گۆڕانكاری له به‌رپرسی ئیداره‌کاندا ده‌كرێت و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا جێگری دووه‌می پارێزگاری هەولێر و به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر دیاری كران.
بڵند ئیبراهیم