هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/11/2019 له ئه‌بو زه‌بى، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، خواستى هه‌ردوولا بۆ چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.