Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی: هیوادارم یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: "هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر".

ئەمە دەقەكەیەتی:

بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەكەدا.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

٢٠١٩/١١/٨