Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی: هیوادارین یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) ئاشتی و برایەتی پتەوتر بكات

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری موسڵمانان (د.خ)، سەرۆك بارزانی رایگەیاند: "بەو ھیوایەی ئەم بۆنە پیرۆزە هۆكارێكی دیكەی پتەوبوونی پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بێت".

 

ئەمە دەقی پەیامەكەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری مەزنمان محەمەدولمستەفا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی دەكەم.

بەو ھیوایەی ئەم بۆنە پیرۆزە هۆكارێكی دیكەی پتەوبوونی پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی بێت.

لە خودای گەورە دەخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایە‌ی خۆشی و خێر و بەرەكەت بۆ گەلی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و ببێتە كۆتایی زوڵم و توندڕۆیی و چەوساندنەوەی میللەتان.

والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە

 

مەسعوود بارزانی

٩ـی١١ ـی ٢٠١٩