Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی دەکات

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی بارۆنس ئێما نیکلسن نوێنەری سەرۆک وەزیرانی بە ریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.

بارۆنس نیکلسن ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی بەریتانیا ئامادەیە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشت نەبەستن بە یەک سەرچاوەی داهات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگەیەکی بەکاربەرەوە بکاتە بەرهەمهێنەر لە رێگەی پێشخستنی تواناکان و دۆزینەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ.