Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپه‌ڕی KDP هۆكاری هەرزانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرا ده‌كات

هەولێر-KDP.info- لە هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا نرخی هەر لیترێك بەنزین نزیكەی (50) دینار دابەزیوە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێریش رایدەگەیەنێت، هۆكاری یەكەمی هەرزانبوونی نرخی بەنزین، حكوومەتی هەرێمە.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێم بڕیاری داوە ئاسانكاریی تەواو بۆ هەر بازرگانێك بكرێت، كە بەنزین هاوردەی كوردستان بكات، بەڵام بە مەرجی ئەوەی بەنزینەكە بە گوێرەی رێنماییەكانی كوالێتی كۆنترۆڵ بێت و جۆرەكەی گونجاو بێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەرفەتی یەكسان بۆ بازرگانان رەخساوە بۆ ئەوەی بەنزین هاوردە بكەن، كە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای بەنزین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی".

لەبارەی نەوتی سپییەوە، بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاماژەی بەوە دا: "لە دوێنێوە لە سنووری سیدەكان دەستمان بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە، لە سەرەتاشدا لە ناوچە ساردەكان دابەش دەكرێت و پاشان دێینە ناو شار و قەزاكان".

ناوبراو سەبارەت بە نرخی هەر بەرمیلە نەوتێكیش، گوتی: "لە ناوشار بۆ هەر بەرمیلێك (50) هەزار دینار و دەرەوەی شاریش (51) هەزار دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت".

 

هێدی كاكەیی