Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندێکی زانستی وپسپۆری زانکۆی ئۆسلۆ سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد

هەولێر-KDP.info- شاندێکی زانستی وپسپۆری بواری  توێژینەوە لە سەنتەری ئیسلامناسی و لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی زانکۆی ئۆسلۆ سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد و لە لایەن بەرێزان، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە  بە ئامادەبوونی  ژمارەیەک لە هەڤاڵانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) پیشوازی کران.

تیمێک لە  توێژەرانی سەنتەری ئیسلامناسی و ڕۆژهەڵاتناسی زانکۆی ئۆسلۆی نەرویج کە پێکهاتبوون لە  پرۆفێسۆر برینیار لیا   لە فاکۆڵتی  زانستی مرۆیی  و دکتۆر ماتیلدا بێکر ئارسێتس سەر بە  سەنتەری ناوبراو لە زانکۆی ئۆسلۆی ، بە مەبەستی ئەنجامدانی لیکۆڵینەوەی زانستی و شیکاری تایبەت بە  هۆکارەکانی مێژووی سەرهەڵدانی هزری تۆندرۆیی ئایینی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هۆکار و مەترسییەکانی  پەلاماردانی خەڵکی سڤیل و خاکی هەرێمی کوردستان کە لە  ئەنجام دا  پاکتاوی ڕەگەزی و جینۆساید بەرامبەر بە کورد و کریستیانەکان و پێکهاتەکانی تری ئایینی و ئیتنی لە کوردستان، عێراق و سووریا لێکەوتەوە  و بە خۆڕاگری  و ئیمکانیاتی زاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی و هاوکارییەکانی سەربازی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا تێکشکاندنی ئەم ڕێکخراوە مەترسیدارو تیرۆریستییەی بە دوای خۆیدا هێنا  کە لە ساڵانی ڕابردوو و تابە ئەمڕۆ ئەم ڕێکخراوە تییرۆریستییەی کە هەموو جیهان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و شارستانی  بە خۆیەوە سەرقاڵ کردبوو و لە ڕابردوو دا  ببووە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاساییش و ئاشتی و سەقامگیری و پێشکەوتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە کوردستان و عێراق و سوریا کە  لە ئەنجام دا  بە قارەمانێتی و خۆڕاگری گەڵی کورد و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان  خەڵافەتی دەستهەڵاتی داعش لە ناوچەکە دا ی تێکشکاند، بەڵام هێشتاش مەترسییەکانی تیرۆریستی لە ئایندە و هزری تۆندرۆیی داعش هەر دەمێنی و پێویستە  بەرەی شەڕی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر  فرساوانتر بکرێت. بە مەبەستی  ئەنجامدانی توێژینەوە و بەدواداچوونی زیاتر  لە سەرهەڵدانی داعش و تێکشکاندنیان و هەڵسەنگاندنی  قۆناغی پۆست داعش و لێکۆڵینەوە لەسەر دۆخی  مرۆیی و ئاوارەکانی شەڕ و گەشەسەندنی کەلتووری بەرزی پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە هەریمی کوردستان  و بۆ ئاشنابوون بە پەرەسەندنەکانی سیاسی لە ناوچەکە دا تیمی توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆی نەرویچ گوێبیستی دیدگا و تیڕوانینی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و چەندین دامەزراوەی سەربازی و ئەمنی و ناوەندی شیکاری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و  دامەزراوەکانی  ستراتیژی و سیاسی هەرێمی کوردستان  بوون و بە جیاش سەردانی کەسایەتییەکانی سیاسی ، ئەمنی، سەربازی و پیاوانی ئایینی کریستیان و کەسایەتییەکانی خاوەن ئەزموون لەم بوارە دا دەکەن  و لە ئایندە دا ئەنجامی توێژینەوەی ئەکادێمی خۆیان و هەوڵەکانی زانستی و شیکارییان  لە سەر هەرێمی کوردستان بۆ سەنتەری ئیسلامناسی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتناسی زانکۆی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەخەنە ڕوو و بڵاو دەکەنەوە.                                                                                                 

هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیئوەندییەکانی دەرەوە  بە ئامادەبوونی  ژمارەیەک لە هەڤاڵانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)  وێڕای بەخێرهاتنی شاندی توێژەرانی زانکۆی ئۆسلۆی نەرویجی و بە گرنگ وەسفکردنی ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەیان لەسەر شەڕی تیرۆر و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرجەستەکردن و بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ ڕای گشتی و ناوەندەکانی زانستی و ستراتیژی و شیکاری  کۆمەڵگای نەرویجی و ئەورووپی  و ناساندنی پاکتاوی ڕەگەزی و جینۆسیادی کە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە  بەرامبەر بە کوردانی  ئیزدی و کریستیان و پێکهاتەکانی تر پەیڕەوکراوە و کاریگەرییەکانی هزری تیرۆریستانی داعش و  تۆندڕۆیی ئایینی  و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەیدیۆلۆژیای داعش خزمەت بە مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ و  رێگریکردن لە تەشەنەکردنی بەردەوامی پەلامارە تیرۆریئستییەکان و مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاشتی و ئاساییش و سەقامگیری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و جیهان   دەگەینێ  و مەکتەبی پەیوەنمدییەکانی دەرەوە بەردەوام هاوکاری و ئاسانکاری کردووە بۆ تیمەکانی ئەکادێمی و توێژەران لە ناوەندەکانی زانستی  کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن  بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.                                                                                                                                       

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د،ک) دیدگای پارتی و هەرێمی کوردستانی لەسەر کەلتووری پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە ئازادی ئایینی و مافەکانی  مرۆڤ و پێکهاتەکانی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان خستە روو و باسێکی سیاسەت و ستراتیژی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ شاندی میوان بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنی دیمۆکراسی و بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد وشارستانی و  چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکانی تاک و پێکەوە ژیان و لێبووردەیی کردەوە . لە تەوەرێکی تری دیدارەکەش دا باسێکی  مێژووی سەرهەڵدانی ڕێکخراوەکانی توندرەوی ئایینی و تێرۆریستی لە ڕابردوو دا  کرد کە هەڵقۆڵاوی هزری ئیخوان و ئەڵقاعیدە  و ئەنسارو ئیسلام  و چەندین ڕێکخراوی تری  هاوشێوە بوون کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تێکشکێنران و لە کۆتاییدا مەترسیدارترین  ڕێکخراوی  تیرۆریستی بەناوی دەوڵەتی  ئیسلامی (داعش ) سەری هەڵدا کە  وەک میراتگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پیش خۆی دەناسرێت  و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان  هاوپەیمانییەتێکی نێودەوڵەتی لە شەڕی بنبڕکردنی تیرۆری لێکەوتەوە بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە هەرێمی کوردستان و هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەروا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆلێکی گاریگەریان بینی لە تێکشکاندنی خەڵافەتی ئیسلامی و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کوردانی ئێزدی  و کریستیانەکان لە ناوچەکە دا گەورەترین تاوانی نامرؤڤانە و پاکتاوی ڕەگەزییان بەرامبەر ئەنجام درا ، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بێ جیاوای ، مرۆڤایەتی و  پێکهاتەکانی ئایینی و ئیتنیان پاراست و هەرێمی کوردستان بوو بە پەناگەیەکی ئارام بۆ نزیکەی  (٢) دوو ملێۆن ئاوارەی شەڕ و ڕێز لە ئایین و کەرامەتیان گیرا و بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ دابینکردن لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بێبەشکرابوو لە بودجە و خزمەتگوزاری و هاوکاری سەربازی و لە هەموو لاوە  هەرێمی کوردستان لە شەرێکی سەخت دا بوو بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیش وەک سیمبوڵی  پاراستنی مرۆڤایەتی و جیهانی ئازاد و شارستانی ناوبانگیان دەرکرد و هەرێمی کوردستانیش بە  ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر و گەشەسەندوو و ناوەندی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ناوبانگی دەرکرد. لە دۆخی ئێستاش دا کە هێشتا مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و پەلامارەکانی تریرۆریستی بۆ سەر خەڵکی سڤیل  هەر ماوە پێویستە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پشتیوانی و هاوکارییکردنی هەرێمی کوردستان و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری بنبڕکردنی تیرۆر و توندوتیژی لە ناوچەکە دا بەردەوام بن لە پێناوی هێنانەدی  ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  و جیهان . بۆ ڕێگریکردن لە هزری توندرؤیی و تیرۆریستی کە مەترسی بەردەوامن لەسەر ئاساییش جیهانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، گەڵی کورد لە خەبات لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی و مانەوەیدا ، قوربانی دەستی تیرۆر بووە و لە بەرەی پێشەوەی شەڕی تیرۆردا جەنگاوە و لە م بارۆدۆخە هەستیرەی کە کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێدا گوزەر دەکات پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئەڕکی مۆراڵی و ئەخلاقی خۆیان  بۆ پاراستی گەلی کورد و دەستکەوتکانی هەرێمی کوردستان  بێنێتە دی.