Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر دەڵێ، بە هۆی ئاسانكاریكردن بۆ بازرگاكان، نرخی بەنزین لە دابەزیندایە و چەند پێشنیازێكیشیان ئاراستەی حكوومەت كردووە بۆ ئەوەی زیاتر دابەزێت.

ئاری كاكەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی نرخی بەنزین لە دابەزیندایە و تاوەكو ئێستا 25 دینار لە سنووری هەولێر دابەزیوە و چاوەڕێ دەكرێت هێشتا دابەزێت، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانان دەكات، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەم هەرزان بێت و هەمیش كوالێتییەكەی باش بێت.

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی: "چەند پێشنیازێكمان داوەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوشێوەی حكوومەتی عێراق نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستانیش دابەزێت، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامن و ئومێدەوارین سەركەوتوو بێت".

 

بڵند ئیبراهیم